Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:37

سوودانی نامەیەك بە دەستنووسی خۆی بۆ میری كوێت دەنێرێت

کوردستان TV
100%

نامەیەكی دەستنووسی سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیەنراوەتە میری كوێت، لە نامەكەدا بەفەرمی داوای لێ كراوە سەردانی بەغدا بكات.

ئەمڕۆ دووشەممە عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی عێراق سەردانی كوێتی كردووە و لەگەڵ فەهد یووسف سعوود ئەلسەباح وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتە كۆبووەتەوە.

لەبارەی سەردانەكە، شەمەری گوتی: لەگەڵ هاوتا كوێتییەكەم تاوتوێی چەندین بابەتمان كرد، لەوانە ئاسانكاری هاتوچۆی هاووڵاتییان لەنێوان هەردوو وڵات، هاوكاری و هەماهەنگی زیاتر لەنێوانمان، رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و ماددە هۆشبەرەكان و بابەتی سنوور و چەندین بابەتی دیكە.

وەزیری ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوەش دا، لەو سەردانەدا نووسراوێكی دەستنووسی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراقمان رادەستی مەشعەل ئەحمەد جابر ئەلسەباح میری كوێت كرد.

لەبارەی ناوەڕۆكی نامەكە، عەبدولئەمیر شەمەری رایگەیاند كە تایبەت بوو بە پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و كوێت، هەروەها سەرۆك وەزیران بەفەرمی میری كوێتی داوەت كردووە بۆ سەردانیكردنی بەغدا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.