Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:51

یه‌كه‌م حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان به‌ هۆی تای خوێنبه‌ربوون له‌ پارێزگای میسان تۆمار كرا

کوردستان TV
100%


 
فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی پارێزگای میسان رایگه‌یاند یه‌كه‌م حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان به‌ تای خوێنبه‌ربوون له‌ پارێزگا‌كه‌یان تۆمار كراوه‌.

 محه‌مه‌د قاسم به‌ڕێوه‌بری راگه‌یاندنی ته‌ندروستی پارێزگای میسان له‌ باشوری عێراق رایگه‌یاند،پاش گه‌ڕانه‌وی  ئه‌نجامی پشكنینی هاووڵاتییه‌ك كه‌ ره‌وانه‌ی به‌غدا كرابوو و كه‌ گومان ده‌كرا تووشی په‌تاكه‌ بووبێت پشتڕاست كرایه‌وه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ به‌ هۆی تای خوێنبه‌ربوون گیانی له‌ده‌ستداوه‌. 

ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان به‌ تای خوێنبه‌ربوونه‌ له‌مساڵدا كه‌ له‌ پارێزگای میسان تۆمار كرابێت. هاوكات بیست و شه‌ش حاڵه‌تی تووشبوون به‌ په‌تاكه‌ له‌ پارێزگای میسان تۆمار كرابوون كه‌ سه‌رجه‌میان چاك بوونه‌ته‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ له‌ ساڵێ 2023 نزیكه‌ی 600 هاووڵاتی له‌ عێراق توشی تای خوێنبه‌رووبن بوون و له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵیشه‌وه‌ تا كۆتایی مانگی ئایار زیاتر له‌ په‌نجا حاڵه‌تی توشبوون به‌ په‌تاكه‌ له‌ عێراق تۆمار كراون. 
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.