Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:38

ئه‌مڕۆ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كرێت

کوردستان TV
100%


ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شه‌ش ده‌كرێت.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 7ی7ی2024، مووچه‌ی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان و خانەنشینانی شارستانی و سەربازی مووچه‌ دابه‌شده‌كرێت.


ڕۆژی پێنجشەممە4ی7ی2024، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هـەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكرده‌وه‌، بڕی 231 ملیار و 605 ملیۆن و 531 هەزار دینار وەک تەمویلی شایستەی مانگی حوزەیران (شەش)ـی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان و خانەنشینانی شارستانی و سەربازی، خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتمان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.