دەزگا ئەمنییەکانى عێراق دەستگیرکردنى سێ کەسیان راگەیاند، گوایە سەرى کەسێکیان پەڕاندووە و تەرمەکەیان شێواندووە.
ئەو سێ کەسە لەلایەن (شانەى باز)ى سەر بە یەکەى هەواڵگریى وەزارەتى ناوخۆى عێراقەوە دەستگیر کراون. بەگوێرەى راگەیێندراوی وەزارەتى ناوخۆى عێراق، ئەو سێ کەسە لە دیوانیە کەسێکیان کوشتووە و جەستەکەیان شێواندووە.
ههر پهیوهست بهو رووداوه بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسی دیوانییە وردەکارى رووداوەکەى بڵاوکردووەتەوە و ئاماژهی بهوه كردووه لە قەزاى حەمزەى سهر به پارێزگای دیوانییه سێ تۆمهتبار سەرى کەسێکیان پەڕاندووە و هەڵاتوون.
پۆلیسی دیوانیە ئاماژەى بەوەشكردووه، تۆمەتبارەکان هەڵاتوون بۆ قەزاى نەهرەوان لە دیوانیە و دواتر چوونەتە شارى نەجەف و لەوێ دەستگیر کراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.