بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڤێتێرنەری لە پارێزگای زیقاڕی باشووری عێراق دووپاتی کردەوە کە 26 حاڵەتی نوێی تووشبوون به تای خوێنبەربوون لەگەڵ 4 حاڵەتی گیانلەدەستدان به‌و په‌تایه لە پارێزگاکە تۆمارکراوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی تووشبوونەکان لە ناوچە جیاوازەکاندا ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه، و زۆرترین پشکی تووشبووانیش به‌ر قه‌زای شه‌تڕه له پارێزگای زیقاڕ كه‌وتووه.
محەمەد عەزیز بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڤێتێرنەری لە پارێزگای زیقاڕ بە ئاژانسی هەواڵی شەفەق نیوزی ڕاگەیاندووه، “ژمارەی حاڵەتەکانی تای خوێنبەربوون گەیشتە 26 حاڵەت، لەگەڵ چوار حاڵەتی گیانلەدەستدان، کە لە سەرتاسەری پارێزگای زیقاڕ تۆماركراوه.
ڕوونیشیکردەوە شارۆچكه‌ی شه‌تڕه له پارێزگاكه زۆرترین حاڵه‌تی لێ تۆماركراوه كه 9 حاڵه‌تی تووشبوونه.
جەختیشی کردەوە له‌وه‌ی کە رێکارەکانی خۆپارێزییان توندكردۆته‌وه و شوێنی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی په‌تاكه گه‌مارۆ ده‌ده‌ن و له ئێستادا بیست و یه‌ك تیمی ڤێتێرنه‌ری سه‌رقاڵی ڕشاندنی ئاژه‌ڵ و شوێنی له‌وه‌ڕاندنی ئاژه‌ڵه‌كانن له‌و قه‌زایه به مادده‌ی دژه ڤایرۆس.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.