بەڕێوەبەری گشتيی بەنداو و كۆگهكانی ئاو و بەڕێوەبەری گشتيی سەرچاوەكانی ئاو، بە نوێنەرایەتيی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەشدارييان لە دووەم كۆبوونەوەی لیژنەی تەكنیكيی عێراق - توركیا بۆ دۆسیەی ئاو لە بەغدا كرد، كە یەكەم كۆبوونەوەی لیژنەكەیە دوای ئیمزاكردنی ڕێككەوتنی ئیتاری لە نێوان سەرۆكی توركیا و سەرۆكوەزیرانی عێراق.
عۆن زياب، وهزيرى سهرچاوهكانى ئاو و بريكارى تهنكنيكيى وهزارهت، وهك نوێنهرانى عێراق و بيريس ئاكهنجى، باڵيۆزى توركيا و بريكارى وهزيرى دهرهوه، وهك نوێنهرانى توركيا، له كۆبوونهوهكه ئاماده بوون.
شايانى باسه چەندین دۆسیەی پەیوەست بە ئاو و پرۆژەكانی نێوان هەردوو وڵات باسكران، ئەو پرۆژانەی كە پێشنیاركراون، لە چوارچێوەی ڕێككەوتنەكە لە لایەن كۆمپانیا توركیاييهكانهوه بە هاوبەشی لەگەڵ عێراق جیبەجێ بكرێن، لە بواری دروستكردنی بەنداوی كۆكردنەوەی باراناو و چوار بەنداوی كارۆئاويی گەورە و پرۆژەی ئاودێری لە هەرێمی كوردستان، وەك یەكێك لە بڕگە سەرەكیيەكانی كۆبوونەوەكە باسكران.
لەسەر بابەتی دابینكردنی پێویستیيە ئاوییەكانی عێراقیش، هەردوو لا جەختیان لە لێكتێگەیشتن و دیدی هاوبەش كردەوە، بە ڕەچاوكردنی چاكسازی لە ئیدارەدان و بەكارهێنانی زانستی و كەمكردنەوەی بەفیڕۆدان و ئامادەسازی بۆ گۆڕانكاریيەكانی كەشوهەوا و ئاڵوگۆڕی داتاکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.