Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 17:56

بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەردەوامە

کوردستان TV
100%

لە رۆژانی بەر لە جەژنی قوربانەوە بەهای دۆلاری ئەمەریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەردەوام رووی لە بەرزبوونەوە بووە، بەشێوەیەك كە ئەمڕۆ یەكشەممە لە هەندێ نووسینگەی گۆڕینەوەی دراو بەهای 100 دۆلار گەیشتە سەرووی 148 هەزار دینار.

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ لە بۆڕسەی بەغدا بەهای 100 دۆلار گەیشتە 147 هەزار و 250 دینار، بەڵام لە هەندێ نووسینگەی گۆڕینەوەی دراو بە سەرووی 148 هەزار دینار فرۆشراوە، بۆ كڕینیش 147 هەزار دینار بووە.

لە هەولێریش سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلار بۆ فرۆشتن 147 و 750 دینار بووە، بۆ كڕینیش 147 هەزار و 500 دینار بووە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.