ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 30-6-2024، به سه‌رپه‌رشتی دكتۆر ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له راوێژكارانی له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و جێگرانی پارێزگار و قایمقامی قه‌زای ناوه‌ند و سه‌رۆكی شاره‌وانی و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی سنووری پارێزگای هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان له دیوانی پارێزگای هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به راسپارده و فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی گرنگ له سنووری پارێزگای هه‌ولێر درا و كه كاریگه‌رییان ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی كه‌مئاوی له به‌شێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی پێویست له بواره‌كانی دروستكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه و قیرتاوكردنی رێگه‌وبانه‌كان و هه‌روه‌ها كۆكردنه‌وه‌ی زبڵ و خاشاك و گرنگیدانی زیاتر به ژینگه‌ی پارێزگای هه‌ولێر.
هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر راسپارده‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری هاووڵاتییانی شاری هه‌ولێر كرایه‌وه، له‌مپێناوه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان راسپێدران ته‌واوی هه‌وڵه‌كانیان بۆ خزمه‌تكردنی زیاتر هاووڵاتییان چڕبكه‌نه‌وه.
پاڵپشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ پارێزگای هه‌ولێر دووپاتكرایه‌وه، وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له به‌رده‌وامی هه‌ماهه‌نگییه‌كان له‌نێوان فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌پێناو خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی وه‌رزی گه‌رما و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه‌كان له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان.
ئاماژه به به‌رده‌وامی لێخۆشبوونی قه‌رزه‌كانیی سه‌ر هاووڵاتیان كرایه‌وه، وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی هاووڵاتییان و كاسبكاران.
پرسی گه‌شتوگوزاریش ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو، له‌مڕووه‌وه داواكرا ته‌واوی ئاسانكاریی بۆ هاتنی گه‌شتیاران بۆ نێو شاری هه‌ولێر بكرێت و كه سوودی بۆ ئابووری و بازاڕی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پاڵپشتی خۆی بۆ بره‌ودان به‌و كه‌رته دووپاتكرده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.