ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیی گەورە بۆ لێدانی حەشارگەکانی داعش لە نێوان سێ پارێزگای عێراق دەستیپێکرد.
سەرچاوەیەکی ئەمنیی بڵاویکردەوە، به‌یانی ئه‌مڕۆ ئۆپەراسیۆنێکی به‌رفراوان لەنێوان پارێزگاکانی کەرکوک و دیالە و سه‌ڵاحه‌دین بۆ سه‌ر مۆڵگه و حه‌شارگه‌كانی تیرۆریستانی داعش ده‌ستیپێكرد.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكراشیكرد ئامانج له‌و ئۆپه‌راسیۆنه خاپووركردنی حه‌شارگه‌كانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی داعش بوو له ناوچه‌كانی وادی شای و زیركه و وادی عوزێم له باشووری پارێزگای كه‌ركوك و دیاله.
هه‌روه‌ها ئاماژه بهوهشكرا كه ئۆپەراسیۆنەکە به به‌شداری 9 هێزی سوپای عێراقی و بە سەرپەرشتی ژوری ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک و دیاله و سه‌ڵاحه‌دین به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌چوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.