Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 17:49

سایلۆی قوشتەپە بە بڕی21 ملیار و276 ملیۆن دینار دروست کرا

کوردستان TV
100%


سایلۆی قوشتەپە یەکێکە لە سایلۆ نوێیەکان، کە بە گوژمەی 21 ملیار و 276 ملیۆن دینار دروست کرا؛ توانای عەمبارکردنی 40 هەزار تۆن گەنمی هەیە. لەمساڵدا سایلۆکە گەنمی جوتیارانی (شەمامک، سێگردکان، بالیسان) وەردەگرێت و بە باشترین و نوێترین شێواز بنیاد نراوە.

ئیسماعیل ئەحمەد، بەڕێوەبەری سایلۆی قوشتەپە لەم بارەیەوە دەڵێت: "ئەم سایلۆیە توانای بەکۆگاکردنی 40 هەزار تۆن گەنمی هەیە؛ لە 11بەش پێک دێت و 16 کۆگای هەیە، هەر کۆگایەکیش توانای وەرگرتنی 2 هەزار و 500 تۆن گەنمی هەیە. هەروەها بە تەواوبوونی ئاسانکارییەکی زۆر بۆ جوتیاران کراوە و بە یەک ڕۆژ و بە کاتێکی کەمتر لە پێشتر گەنمەکانیان لێ وەردەگیرێت"

سایلۆی قوشتەپە لە 2024/6/25، لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرایەوە. بە دروستکردنی، بووەتە پشتگیرییەکی باش بۆ جوتیارانی ناوچەکە و کەمکردنەوەی فشار لەسەر سایلۆکانی تری هەولێر.

لە کابینەی نۆیەم سایلۆکانی کەلار، بەردەرەش و قوشتەپە دروست کران؛ کە توانای بەکۆگاکردنی 120هەزار تۆن گەنمیان هەیە. سایلۆی هەڵەبجەش لە دروستکردندایە و لە ئاییندەدا دەچێتە خزمەت جوتیاران. کۆی تێچووی سایلۆکان گەیشتووەتە 85 ملیار دینار.

حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە خزمەتکردنی جوتیاران و بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری و دروستکردنی سایلۆی گەورە بۆ بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.