Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 19:57

بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمەریکا گه‌یشتووه‌ته‌ بەرزترین ئاستی لە ماوەی 4 مانگدا

کوردستان TV
100%


بەپێی ڕاپۆرتی مانگانەی دابینکردنی نەوت کە لەلایەن فه‌رمانگه‌ی زانیاری وزەی ئەمریکاوە بڵاوکراوەتەوە، بەرهەمهێنان و خواست لەسەر نەوت لە ئەمریکا لە مانگی نیساندا بۆ بەرزترین ئاستی چوار مانگی ڕابردوو بەرزبووەتەوە. 

کۆی بەرهەمی کێڵگە نەوتییەکانی ئەمریکا لە نەوتی خاودا بە بڕی 72 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە ئاستی مانگێکدا بۆ 13 ملیۆن و 25 هەزار بەرمیل زیادیکردووە، کە بەرزترین ئاستە لە مانگی کانوونی دووەمەوە.

 دابینکردنی نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەکان، کە پێوەرێکی فه‌رمانگه‌ی زانیاری وزەیە بۆ خواست، لە مانگی نیساندا بۆ 20 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزبووەوە، ئەمەش لە چاو مانگی ئاداردا 131 هەزار بەرمیل زیادیکردووە، کە هاوکات بەرزترین ئاستە تا ئێستای ئەمساڵ. فه‌رمانگه‌كه‌ ڕاشیگەیاند، لە هەفتەی کۆتایی هاتنی 21ی حوزەیران، کۆی نەوتی خاو بە ڕێژەی 3.6 ملیۆن بەرمیل بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 460.7 ملیۆن بەرمیل.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.