به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کەشناسیی عێراق پێشبینییه‌كانی کەشوهه‌وای بۆ48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردۆته‌وه و به گوێره‌ی پێشبینییه‌كان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما چه‌ند پله‌یه‌ك داده‌به‌زن به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتنی شه‌پۆڵی خۆڵ و تۆز هه‌یه له ناوچه‌كانی باشووری رۆژئاوای عێراق كه چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراق و به‌شێكی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه.
هه‌ر په‌یوه‌ست به‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسیی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكردۆته‌وه و به هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ری دروستبوونی تۆز و خۆڵی به ڕێژه‌یه‌كی سووك ده‌كات. كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژەی بەوش كردووە کە سبەی یەکشەممە کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت و ئەگەری درووسبونی تۆزێکی سووک هەیە، و پلەکانی گەرما نزیک دەبێت لە تۆمارکراوی ئەمرۆ. به جۆرێك كه بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ هه‌ولێری پایته‌خت 44 پله ده‌بێت و گه‌رمترین شوێنه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش ناوچه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان و شاری كه‌ركوك ده‌بێت كه ده‌گاته 46 پله.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.