Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 18:14

لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی مووچه‌ خۆران ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدڕاڵ کرا

کوردستان TV
100%


لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی مووچه‌ خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ کرا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌،دوای تەواو کردنی سەرجەم ڕێکارەکان ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە 27ی6ی2024، لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەشارستانی و سەربازیەوە ئامادەکراو ڕەوانەی بەغداد کرا.           

سەرلەبەیانی  ئه‌مڕۆ شەممە، سەرجەم لیستەکان لەلایەن تیمی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی کرا.                                                                      

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.