Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 18:10

ڕووسیا: بە هۆی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان پێنج کەس کوژران

کوردستان TV
100%


بە هۆی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئۆکراینا بۆ سەر ناوچەی کورسک، پێنج کەس کوژران کە دوویان منداڵن.

بە پێی ڕاگەیاندراوێکی بریکاری پارێزگاری کورسک ئالێکسی سمیرنۆڤ، بە فڕۆکەی بێفرکەوان هێرش کراوەتە سەر گوندی گورودیشە لە ناوچەی کورسک.

سمیرنۆڤ وێرای جەخت کردنەوە لەوە کە هێرشەکە لە لایەن ئۆکرایناوە ئەنجام دراوە، جەختی لەوە کردووەتەوە کە، "پێنج کەس کوژراون کە دوویان منداڵن".

هەروەها ڕایگەیاندووە کە، دوو برینداری هێرشەکەش ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.