Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:23

ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری ئێران بڵاوكرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%


مەسعود پزیشکیان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆكکۆماری لە ئێران بە بەدەستهێنانی 42.3 لەسەدی دەنگەکان لە پێشە.

ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی 14هەمین خولی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران دەریدەخەن، مەسعود پزیشکیان بە بەدەستهێنانی لەسەدا 42.3 ی دەنگەکان لە پێشەوەیە و نزیکترین ڕکابەریشی سەعید جەلیلی'یە کە لەسەدا 39.5 بەدەست هێناوە.

گوتەبێژی ناوەندی هەڵبژاردن لە وەزارەتی ناوخۆی ئێران ڕایگەیاند، دەستبەجێ دوای تەواو بوونی هەڵبژاردنەکان دەستیان کردووە بە جیاکردنەوەی دەنگەکان و تا ئێستا 14 ملیۆن و 70 هەزار و642 دەنگ جیا کراونەتەوە.

بە پێی ئەو ئەنجامە بەراییە، مەسعود پزیشکیان 5 ملیۆن و955 هەزار و 781هەزار دەنگی بەدەستهێناوە کە دەکاتە لەسەدا 42.3 کۆی دەنگەکان.

لە بەرامبەردا سەعید جەلیلی بە بەدەستهێنانی 5 ملیۆن و 560 هەزار و 321 دەنگ، لەسەدا 39.5 دەنگەکان بۆخۆی مسۆگەر کردووە.

محەمەد باقر قالیباف لەسەدا 13.4 و مستەفا پورمحەمەدیش لەسەدا 0.8ی دەنگەکانی بەدەست هێناوە.

بەربژێرەکانی سەرۆکایەتی کۆمار لە ئێران، پێویستە لە گەڕی یەکەمدا لەسەدا 50+1ی دەنگەکان بەدەست بهێنن و سەربکەون.

بە پێی یاساکانی ئێران، ئەگەر هیچکام لە بەربژێرکان نەیانتوانی نیوەی زیاتری دەنگەکان بەدەست بهێنن، ئەوە دوو بەربژێری یەکەم دەچنە گەڕی دووهەم و لەو کاتەدا بەدەستهێنەری زۆرترین دەنگ بە سەرۆکی کۆمار هەڵبدەبژێردرێت.

گەڕی دووهەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری بڕیارە 5ی تەممووز بەڕێوە بچێت.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.