Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 18:25

بانکێکی مۆدێرن لە قەزای سیدەکان دروست دەکرێت

کوردستان TV
100%


سیستەمی بانکی لە کابینەی نۆیەمدا، پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینوە و لەو چوارچێوەیەشدا لە قەزای سیدەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بۆ ئاسانکاریی مامەڵەی هاووڵاتییان، بانکێکی پێشکەوتوو تەواو دەکرێت.

بانکی مۆدێرنی سیدەکان، بە گوژمەی ملیارێک و 400 ملیۆن دینار درووست دەکرێت و 95٪ ی کارەکانی تەواو بووە؛ ئەمەش هاوکار دەبێت لە چەسپاندنی سیستەمی بانکی لە ناوچەکە و کارئاسانی بۆ هاووڵاتییانی دەڤەرەکە دەکات.

ئیحسان چەلەبی، قائیمقامی قەزای سیدەکان، لەوبارەیەوە بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری گوت:" تەواوبوونی بانکەکە خزمەتێکی گەورە بە هاووڵاتییانی قەزاکە دەگەیەنێت و کات و تێچووی زۆریان بۆ دەگەڕێنێتەوە".

بەشێک لە هاووڵاتییانی قەزاکە دەڵێن:"بانکەکە سوودێکی زۆری بۆیان دەبێت، چونکە وا دەکات چیتر بۆ ڕاییکردنی کارەکانیان، ڕێگەی دووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و شاری هەولێر نەبڕن".

حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەنگاوی گرنگی لە بەبانکیکردنی مووچە و بە دیجیتاڵکردنی سیستەمی بانکی ناوە؛ بەپێی زانیارییەکان، تاکوو ساڵی 2025، یەک ملیۆن کەس لە هەرێمی کوردستان، هەژماری بانکیی خۆیان دەبێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.