Erbil 15°C یەکشەممە 30 حوزەیران 19:33

دەستبەسەر هەزاران سەتڵی ماست و شیر و پەنیری خراپبوودا گیرا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شارۆچكەی سەیدسادق دەستبەسەر هەزاران سەتڵ ماست و شیر و پەنیری خراپبوودا گیرا كە خاوەنەكەی بەنیازبوو لە بازاڕدا ساغیان بكاتەوە.

تۆمەتبار و خاوەنی ماست و پەنیر و شیرەكان لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامییەتی قەزای سەیدسادق و بە هاوكاری بنكەی پۆلیسی سەیدسادق دەستگیر كرا.

بەرهەمە ماوەبەسەرچوو و خراپبووەكان بریتی بوون لە زیاتر لە 3500 سەتـڵ ماست و 3 تۆن شیر و زیاتر لە 300 كیلۆگـرام پەنیر و بەرهـەمی شیرەمـەنی.

تۆمەتبارەكە سەرجەم ئەو بەرهەمانەی لەناو كارگەکەیدا لە گونـدی كانـی پانكە لە سەیدسادق ئامادە كردبوو بە مەبەستی فرۆشتن و ساغكردنەوەی لەناو بازاڕەكاندا.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوە دا كە ئێستا تۆمەتبارەكە بەناوی (هـ، س، ف لەدایكبووی 1989) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 240 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.