Erbil 15°C یەکشەممە 30 حوزەیران 19:02

ئەو سەربازانەی لە پۆلیڤیا ھەوڵی کودەتایان دا کشانەوە بۆ یەکەکانی خۆیان

کوردستان TV
100%

ئەو سەربازانەی کە لە پۆلیڤیا ھەوڵی کودەتایان دا، لەسەر فەرمانی فەرماندەی نوێی سوپای پۆلیڤیا، خۆسێ ویڵسن سانچێز کشانەوە بۆ یەکەکانی خۆیان.

خۆسێ ویڵسن سانچێز کە بەم دواییانە وەک فەرماندەی نوێی سوپای بۆلیڤیا دەست نیشان کراوە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا فەرمانی بەسەرجەم سەربازەکانی سەر شەقام و گۆڕەپانەکان کرد کە بکشێنەوە بۆ یەکەکانی خۆیان.

ھەروەھا ھەوڵی ئەنجامدانی کودەتاکەی سەرکۆنە کرد و دووپاتی کردەوە کە ئەوان ڕێگا نادەن، ھیچ کردەیەک دژبە دیموکراسی لە بۆلیڤیا ئەنجام بدرێت.

لە ڕاپۆرتە میدیاییەکاندا، بانگەشەی ئەوە کراوە کە یاخیبوونە سەربازییەکە لەلایەن فەرماندەی پێشووی سوپای بۆلیڤیا، خۆسێ زونیگاوە، سەرکردایەتی کراوە، ئەوەش دوای ئەوەی کە ناوبراو لە 25ی حوزەیراندا لە ئەرکەکەی دوورخرایەوە.

هەروەها لە ڕاپۆرتەکاندا ئاماژە بەوە کراوە کە خۆسێ زونیگا دژی دووبار خۆبەربژکردنی سەرۆکی پێشووی بۆلیڤیا، ئێڤۆ مۆرالێس بۆ ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە بووە کە بڕیارە لە ساڵی 2025ئەنجام بدرێت، ھەورەھا حکوومەتی لەوبارەیەوە ئاگادارکردووەتەوە.

دوێنێ چوارشەممە لە بۆلیڤیا، دەستیان بەسەر بینای حکوومەتدا، گرت.

لەو دیمەنانەی لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتییدا بڵاوکراونەتەوە، ئەوە بەدی کراوە کە زرێپۆشە سەربازییەکان ھەوڵدەدەن بە زۆر بچنە ناو کۆشکی حکوومەت لە لا پاز-ی پایتەخت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.