سوننەکان لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی هاوڕان لەسەر دانیشتنێکی نائاسایی بۆ هەڵبژاردنی جێگرەوەی حەلبوسی.
نوێنەرێکی سوننە ئاشکرای کرد، موحسین ئەلمەندهلاوی، سەرۆکی ئەنجوومەن بە وەکالەت، نوێنەرانی ئاگادار كردوهتهوه کە هەفتەی داهاتوو دانیشتنێک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێكی نوێی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت.
ئهو نوێنهره ئاماژەی بەوەشکرد، کێبڕکێیەک هەیە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە نێوان مەحمود مەشهەدانی و سالم عیساوی، بەڵام عیساوی چانسێکی زۆری هەیە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.
لە چواردهی تشرینی دووەمی ساڵی 2023، دادگای باڵای فیدراڵی، كه بەرزترین دەسەڵاتی دادوەریه لە عێراق، بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی وهك سەرۆکی پەرلەمان، ئهوهش له پاشخانی سكاڵایهكی یاسایی كه لهلایهن لهیس دلێمی ئهندامی ئهنجومهن له دژی حهلبوسی تۆماركرا كه تیایدا تۆمەتباری کردبوو بە ساختەکردنی دەستلەکارکێشانەوەی دلێمی.
جێی ئاماژهیه، لەو کاتەوە تا مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ، ئەنجوومەنی نوێنەران چەند دانیشتنێکی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەن ئەنجامدرا، بەڵام بههۆی ناكۆكی هێزه سیاسییهكان، نهگهیشتنه هیچ رێككهوتنێك.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.