Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 00:57

بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار زیاتر بەرزبووەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینی، بەشێوەیەك كە لە هەندێ نووسینگەی گۆڕینەوەی دراو لە شاری بەغدا بەهای 100 دۆلار گەیشتە 149 هەزار دینار، لە هەولێریش بۆ سەرووی 148 هەزار بەرزبووەوە.

ماوەی چەند رۆژێكە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق بەشێوەی بەردەوام و بە رێژەیی بەرز دەبێتەوە، لە كاتێكدا كە بەر لە جەژن بەهای 100 دۆلار بۆ نزیكی 145 هەزار دابەزی بوو.

ئەمڕۆ سەرلەئێوارە دوای داخستنی بۆڕسە، لە شاری بەغدا لە هەندێ نووسینگەی گۆڕینەوەی دراو بەهای 100 دۆلار بۆ فرۆشتن گەیشتە 149 هەزار دینار، بۆ كڕینیش 147 هەزار و 500 دینار بوو.

لە شاری هەولێریش ئەم ئێوارەیە بەهای 100 دۆلار بۆ فرۆشتن گەیشتە 148 هەزار و 250 دینار، بۆ كڕینیش 147 هەزار و 750 دینار.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.