Erbil 15°C ھەینی 28 حوزەیران 09:23

بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار زیاتر بەرزبووەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە بەهای دۆلاری ئەمەریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی زیاتر بەرزبووە، بەشێوەیەك كە لە هەندێ نووسینگەی گۆڕینەوەی دراو لە شاری بەغدا بەهای 100 دۆلار گەیشتە 148 هەزار دینار، لە هەولێریش تا سەرووی 147 هەزار دینار بەرزبووەوە.

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە لە كاتی داخستنی بۆڕسەی بەغدا بەهای 100 دۆلار بۆ كڕین 146 هەزار 750 دینار بوو، بۆ فرۆشتنیش 147 هەزار، بەڵام لە هەندێ لە نووسینگەكانی گۆڕینەوەی دراو بۆ فرۆشتن گەیشتە 148 هەزار دینار.

لە شاری هەولێریش ئەم ئێوارەیە بەهای 100 دۆلار بۆ كڕین 147 هەزار بووە، بەڵام بۆ فرۆشتن 147 هەزار و 250 دینار بووە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.