Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 19:09

ڕووسیا خستنەخوارەوەی 114 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینای ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%


وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا، خستنەخوارەوەی 114 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینای ڕاگەیاند.

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھەوڵێکی ئۆکراینایان بۆ ھێرشکردنە سەر خاکی ڕووسیا، پوچەڵکردووەتەوە.

ڕاشیگەیاندووە کە سیستەمی بەرگریی ھێزەکانیان، 70 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینای لەسەر ئاسمانی کریمیا و دەریای ڕەش، 43 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینای لەسەر ئاسمانی هەرێمی کراسنۆدار و فڕۆکەیەكی بێفڕۆکەوانی دیكەی ئۆکراینای لەسەر ئاسمانی شاری ڤۆڵۆگراد، خستووەتەخوارەوە.

باسی لەوەشکردووە کە ھێزەکانیان ھەروەھا، شەش بەلەمی بێ سەرنشینی ئۆکراینایان لە بەشی باکووری ڕۆژئاوای دەریای ڕەش تێکشکاندووە.

ھەر لەوبارەیەوە فەرمانڕاوەی هەرێمی کراسنۆدار باشووری ڕووسیا، ڤینیامین کۆندراتیڤ لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە ناوچەکەدا، کەسێک گیانی لەدەستداوە، ھەروەھا وێستگەیەکی پاس و دامەزراوەیەکی گەرمکەرەوەش زیانیان بەرکەوتووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.