Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 19:37

كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق 2 حیزب و 20 كاندیدی سه‌ربه‌خۆی نوێی تۆماركرد

کوردستان TV
100%


كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق 2 حیزب و 20 كاندیدی سه‌ربه‌خۆی نوێی تۆماركرد به‌ مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.

 سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق تایبه‌ت به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند، ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رده‌وامه‌ و له‌دوای كردنه‌وه‌ی ده‌رگای تۆماركردنی ناوی حزب و كاندیده‌كان، تا ئێستا 2 حیزب و 20 كاندیدی سه‌ربه‌خۆی نوێ ناویان تۆمار كردووه‌. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، رۆژی 8ی حوزه‌یران ده‌رگای خۆتۆمار كردن كرایه‌وه‌ و بڕیار بوو تا 13ی حوزه‌یران بێت و به‌ڵام ماوه‌كه‌ بۆ24 ی حوزه‌یران درێژكرایه‌وه‌. 

رۆژی 9ی حوزه‌یرانی 2024 پارتی دیموكراتی كوردستان بەفەرمی ناوی خۆی بۆ بەشداری لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکرد.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.