Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 19:24

كاروانی گەڕانەوەی حاجییان دەستی پێ كرد

کوردستان TV
100%

هێڵی ئاسمانی عێراقی ئاشكرای كرد كە دەستیان بە پڕۆسەی گەڕانەوەی حاجییان كردووە و ئەمڕۆ هەینی یەكەم كاروان لە وڵاتی سعوودییە دەگەڕێنرێنەوە عێراق.

مەناف عەبدولمونعیم بەڕێوەبەری كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق رایگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی یەكەم كاروانی گەڕانەوەی حاجییان لە فڕۆكەخانەی مەلیك عەبدولعەزیز لە شاری جدە لە وڵاتی سعوودییە بۆ فڕۆكەخانەی نەجەف بەڕێ كەوتووە.

راشیگەیاند: دوای ئەم كاروانە، پڕۆسەی گەڕانەوەی حاجییان لە وڵاتی سعوودییە بۆ عێراق بەشێوەی رۆژانە بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەش دا كە پلانێكی تۆكمەیان بۆ پڕۆسەی گەڕانەوەی حاجییان داڕشتووە و لە ماوەیەكی دیاریكراودا سەرجەم حاجییانی عێراقی لە وڵاتی سعوودییەوە دەگەڕێنرێنەوە وڵات.

سەبارەت بە پڕۆسەی گەڕانەوەی حاجییانی هەرێمی كوردستانیش، بەگوێرەی ئەو خشتەیەی هێڵی ئاسمانی عێراق دایناوە، یەكەم كاروان لە رۆژی 24ی ئەم مانگە دەگەڕێنەوە فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان و پڕۆسەكەش تا كۆتایی مانگ بەردەوامی دەبێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.