دەستەی كەشناسی عێراق رایگەیاند كە ئەمڕۆ هەینی لە یەكەم رۆژ و دەستپێكی وەرزی هاویندا عێراق بە دۆخێكی نالەبار و گەرمدا تێپەڕ دەبێت بەشێوەیەك كە پلەكانی گەرما لە 8 پارێزگا دەگاتە 50 و 51 پلەی سیلیزی.
دەستەكە رایگەیاند: بەشێوەیەكی گشتی ئاسمان لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ساماڵ و زۆر گەرم دەبێت، لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانیش ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.
راشیگەیاند: ئەمڕۆ هەینی كەشوهەوا لە تەواوی عێراق زۆر گەرم دەبێت، بەشێوەیەك كە لە 8 پارێزگا پلەكانی گەرما لە نیمچە كوڵان دەبێت بەمشێوەیە: بەغدا 50، كەربەلا 50، واسیت 51، نەجەف 50، میسان 51، زیقاڕ 51، موسەننا 50 و بەسڕە 51.
وێنە: پلەكانی گەرمای ئەمڕۆ هەینی لە هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.