Erbil 15°C سێشەممە 25 حوزەیران 10:13

باوكێكی تریش بەدەست كوڕەكەی هاتە كوشتن

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە لە دوو پارێزگای جیاواز دوو رووداوی كوشتنی باوكان بەدەست كوڕەكانیانەوە ئەنجامدران.

ئەمشەو لە ناوچەی عتێفییە لە سنووری پارێزگای بەغدا گەنجێكی تەمەن 29 ساڵ بە چەك باوكی خۆی كوشت.

باوكەكە كاری سەرتاشی كردووە و لەنێو دوكانەیدا لەلایەن كوڕەكەیەوە بە چەند گولەیەك هاتە كوشتن.

پۆلیسی بەغدا رایگەیاند كە تۆمەتبارەكە لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دەستگیركراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە كە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەهەمانشێوە لە پارێزگای سلێمانی كوڕێكی تەمەن 19 ساڵ بە چەقۆ باوكی خۆی كوشت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.