Erbil 6°C شەممە 23 تشرینی دووەم 07:56

لیستی كۆتایی بەربژێران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری ئێران بڵاو كرایەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی ناوخۆی ئێران ئەمڕۆ یەكشەممە لیستی كۆتایی ناوی بەربژێرانی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار بڵاو كردەوە، لیستەكە لە 80 بەربژێر بۆ 6 بەربژێر كەمكراوەتەوە.

ئەو لیستەی وەزارەتی ناوخۆی ئێران بڵاوی كردۆتەوە بۆ 14ـەمین هەڵبژاردنی  سەرۆكایەتی كۆمار بریتین لەمانەی خوارەوە:-

1- مەسعوود پزیشكیان

2- مستەفا پوورمحەمەدی

3- سەعید جەلیلی

4- عەلی رەزا زاكانی

5- ئەمیر حوسێن قازی زادە هاشمی

6- محەمەد باقر قالیباف

لە لیستەكەدا ناوی چەند كەسایەتییەكی دیاری ئێرانی رەتكراونەتەوە لەوانە عەلی لاریجانی و مەحموود ئەحمەدی نەژاد و عەبدولناسڕ هیمەتی و چەندانی تر.

وەزارەتی ناوخۆی ئێران پێشتر رایگەیاندبوو كە بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری ئێران 80 كەس خۆیان ناونووس كردووە.

رۆژی 20ی مانگی رابردوو بەهۆی رووداوی كەوتنەخوارەوەی هێلیكۆپتەرەكەیان، هەریەك لە ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران و حوسین ئەمیر عەبدلڵاهیان وەزیری دەرەوە و چەند پەرسێكی تر گیانیان لەدەست دا.

بڕیارە سبەی دووشەممە بەفەرمی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری ئێران دەست پێ بكات و تا رۆژی 27ی مانگ بەردەوام دەبێت، لە رۆژی 28ی ئەم مانگەش پڕۆسەی 14ـەمین خولی سەرۆك كۆماری ئێران بەڕێوە دەچێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.