بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازیی عێراق ڕایگه‌یاند، تونێلێكی گەورەیان لە ژێر زەوی دۆزیوەتەوە كە شارۆچكەی تەلەعفەر و چیاكانی شارەدێی عیازییە لە رۆژئاوای موسڵ پێكەوە دەبەستێتەوە.
شه‌وی رابردوو، بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگریی سەربازی عێراق بڵاویكرده‌وه، دوای بە دەست گەیشتنی زانیاریی هەواڵگری ورد، توانیمان تونێلێكی گەورە لە ژێر زەویدا بدۆزینه‌وه كە درێژیەكەی500 مەترە.
بەڕێوەبەرایەتییەكە ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، تونێلەكە لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە دروست كراوە بە مەبەستی گواستنەوەی چەك و ته‌قه‌مه‌نی و پێداویستی سەربازی.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه كە چەندین پێداویستی سەربازی لە تونێلەكەدا دۆزراوەتەوە و لەلایەن تیمی ئه‌ندازیاری هەواڵگرییەوە تونێلەكە خاپوور كرا و تەواوی پێداویستییەكانی ناویشی دەرهێنران.
جێی ئاماژه‌یه له‌سه‌ره‌تای كۆنتڕۆڵكردنی پارێزگای موسڵ و ده‌وروبه‌ری، تیرۆریستانی داعش، چه‌ندین تونێلیان لێدابوو بۆ به‌ستنه‌وه‌ی ڕێگاكان به یه‌كه‌وه، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاسانكارییه‌ك بۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی و خۆحه‌شاردان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.