Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:26

دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ سەرۆك كۆماری ئێران داخرا.. 80 كەس خۆی بەبژێركردووە

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە ئێران دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری داخست و لە ماوەی پێنج رۆژدا 80 كەس خۆی بەربژیر كردووە، لەنێو بەربژێرەكانیش 5 كوردی كوردستانی ئێران هەن.

ئەحمەد وەحیدی وەزیری ناوخۆی ئێران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی: لە ماوەی پێنج رۆژی رابردوودا بەشێوەیەكی گشتی ناوی 80 كەس قبووڵكراوە بۆ خۆبەربژێركردنیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری ئێران.

بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا ئەنجوومەنی دارێژەری دەستوور ناوی بەربژێرانی كۆتایی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و شوێنگرتنەوەی ئیبراهیم رەئیسی رابگەیەنێ دوای پەسندكردنی سیڤییەكان و لێكۆڵینەوە لە رابردووی بەربژێرەكان.

لەنێو بەربژێرەكاندا 9 كەسایەتی رەوتی ریفۆرمخواز هەن و ئەوانی تریش سەر بە رەوتی محافزكارن.

بەگوێرەی زانیاری میدیاكانی ئێران لەنێو ئەو 80 بەربژێرەدا پێنج كورد خۆیان بۆ سەرۆك كۆماری ئێران بەربژێر كردووە.

بەگوێرەی ئەو وادەیەی دانراوە بڕیارە لە رۆژی 28ی حوزەیرانی داهاتوو هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆماری ئێران ئەنجام بدرێت و بەگوێرەی تۆژینەوەكانیش رەنگە رێژەی بەشداریكردنی هاووڵاتییان بگاتە سەرووی 50%.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.