كەمێك پێش ئێستا پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر خشتەی یاسای بودجەی ساڵی 2024ی عێراق دا و پەسندی كرد.
سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئامادەبوونی 199 ئەندام ئەنجامدرا.
لە دانیشتنەكەدا تەنیا یەك بابەت پێشكەش كرا ئەویش دانگدان بوو لەسەر خشتەی یاسای بودجەی ساڵی 2024ی عێراق.
یاساكە بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران پەسند كرا.
هەر دوای پەسندكردنی یاساكە، راستەوخۆ سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق كۆتایی بە دانیشتنتی ئەمڕۆ هێنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.