بەگوێرەی ئەو خشتەیەی پەرلەمانی عێراق بڵاوی كردۆتەوە، بڕیاره كاتژمێر 3ی پاش نیوهڕۆی ئهمڕۆ دووشەممە 3ی6ی2024، پڕۆسەی دەنگدان لەسەر یاسای بودجەی 2024ی عێراق بەڕێوە دەچێت.
فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق خشتەی دانیشتنی ئاسایی ژمارە 27ی پەرلەمانی بۆ ئهمڕۆ بڵاو كردەوە.
بەگوێرەی خشتەكە دانیشتنی پەرلەمان تەنیا بۆ یەكەم مەبەست دەبێت ئەویش دەنگدان دەبێت لەسەر یاسای بودجەی 2024ی عێراق.
ئەمە لەكاتێكدایە كە لە رێكەوتی 19ی ئەم مانگە لە پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر یاسای بودجەی 2024 درابوو و دواتریش رەوانەی پەرلەمانی عێراق كرابوو بە مەبەستی دەنگدان لەسەری و پەسندكردنی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.