لە خۆپیشاندانەكانی ئەمڕۆ یەكشەممەی هاووڵاتییان لە پارێزگای زیقاڕ توندوتیژی كەوتەوە و وەزیری ناوخۆی عێراقیش بڕیاری لێكۆڵینەوە لە هۆكاری كەوتنەوەی توندوتیژییەكان بكات.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە بەشێك لە كرێكارانی كۆمپانیای نەوتی زیقاڕ خۆپیشاندانیان ئەنجام دا بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە بڕیاری دوورخستنەوەیان و هەروەها دانانی كرێكاری بیانی لە شوێنەكانیان.
خۆپیشاندانەكە گرژی تێ كەوت و بەهۆیەوە هێزە ئەمنییەكان بەشێوەیەكی دڕندانە رووبەڕووی خۆپیشاندەران بوونەوە.
لە ئەنجامی توندوتیژییەكاندا وەك ئەوەی هێزە ئەمنییەكان رایانگەیاندووە 19 كارمەندی ئەمنی بریندار بوونە لەگەڵ چەندان خۆپیشاندەر كە ئافرەتیان تێدایە و برینی هەندێكیشیان سەختە.
عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی عێراق فەرمانی كرد بەپەلە تیمێكی تایبەتی پێكبهێنرێ بۆ لێكۆڵینەوە لە هۆكاری كەوتنەوەی توندوتیژییەكان لە خۆپیشاندانەكەدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.