بەگوێرەی ئەو خشتەیەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوی كردۆتەوە، رۆژی دووشەممەی داهاتوو پڕۆسەی دەنگدان لەسەر یاسای بودجەی 2024ی عێراق بەڕێوە دەچێت.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خشتەی دانیشتنی ئاسایی ژمارە 27ی پەرلەمانی بۆ رۆژی دووشەممەی داهاتوو بڵاو كردەوە.
بەگوێرەی خشتەكە لە رۆژی دووشەممە دانیشتنی پەرلەمان تەنیا بۆ یەكەم مەبەست دەبێت ئەویش دەنگدان دەبێت لەسەر یاسای بودجەی 2024ی عێراق.
ئەمە لەكاتێكدایە كە لە رێكەوتی 19ی ئەم مانگە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەنگ لەسەر یاسای بودجەی 2024 درابوو و دواتریش رەوانەی پەرلەمانی عێراق كرابوو بە مەبەستی دەنگدان لەسەری و پەسندكردنی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.