Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 21:59

لە بەغدا هێرش کرایە سەر کۆمپانیایەکی ئەمریکی و پەیمانگایەکی بەریتانی

کوردستان TV
100%

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند کە لە بەغدا، بە نارنجۆک ھێرشکراوەتە سەر کۆمپانیای کاتەرپیلەر-ی ئەمریکی و پەیمانگای کامبریج-ی بەریتانی .

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە درەنگانی شەوی ڕابردوو، نارنجۆکێک لەبەردەم کۆمپانیای کاتەرپیلەر-ی ئەمریکی لە ناوچەی جادرییە ناوەڕاستی بەغدا و نارنجۆکێکی دیکە لە بەردەم پەیمانگای کامبریج-ی بەریتانی لە شەقامی فەڵەستین ناوەڕاستی بەغدا تەقییونەتەوە، بەڵام ھیچ زیانێکی گیانی و ماددیان نەبووە".

باسی لەوەشکردووە کە ئەو جۆرە کردانە، ھەوڵێکی نەزۆکن بۆ زیان گەیاندن بە ناوبانگی عێراق و ڕایگەیاندووە: "ھەر کەسێک بیەوێت زیان بە ئاسایشی کۆمەڵایەتی بگەیێنێت، ئەوا لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر دەکرێت و سزای توندیش دەدرێت".

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.