یاسای پشووە فەرمییەكان لە عێراق بەفەرمی لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی بڵاو كرایەوە و بەمەش بەفەرمی خرایە بواری جێبەجێكردنەوە.
رۆژی چوارشەممەی هەفتەی رابردوو پەرلەمانی عێراق پڕۆژەیاسای پشووە فەرمییەكانی پەسند كرد و دواتریش رەوانەی سەرۆكایەتی كۆمار كرا بە مەبەستی واژۆكردن لەسەری.
رۆژی دووشەمی رابردووش سەرۆك كۆماری عێراق واژۆی لەسەر یاساكە كرد و دواتریش هەر لەو رۆژەدا لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی بڵاو كرایەوە، ئیتر لەدوای ئەم رێكەوتەوە دوای واژۆكردن لەسەری دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
لە یاساكەدا دوو رۆژ كە تایبەتە بە هەرێمی كوردستان، وەك پشووی فەرمی لە عێراق دیاریكراوە ئەوانیش رۆژی 21ی ئادار كە جەژنی نەورۆزە لەگەڵ 16ی ئادار كە رۆژی كیمیابارانكردنی شاری هەڵبجەیە.
لە رێگەی (ئەم لینكە)ـەوە دەتوانن یاسای پشووە فەرمییەكانی عێراق ببینن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.