Erbil 15°C دووشەممە 17 حوزەیران 17:31

گومان دەکرێت 670 کەس بە هۆی ڕۆچوونی زەوی لە پاپوا گینای نوێ گیانیان لەدەستدابێت

کوردستان TV
100%

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (IOM) ڕایگەیاندووە، گومان دەکرێت 670 کەس بە هۆی ڕۆچوونی زەوی لە پاپوا گینای نوێ گیانیان لەدەستدابێت.

کۆچی نێودەوڵەتی لەبارەی ڕووداوی ڕۆچوونی زەوی لە ویلایەتی ئەنگە لە پاپوا گینای نوێ ڕوونکردنەوەیان دا.

بە پێی ئەو ڕوونکردنەوەیە، بە هۆی ڕۆچوونی زەوی لە 24ی ئایار نزیک بە 150 خانوو داڕماون و گومانیش دەکرێت کە 670 کەس گیانیان لەدەستدابێت.

جەختیش لەوە کراوەتەوە کە هەوڵی تیمەکانی فریاکەوتن بۆ یارمەتیدانی لێقەوماوان بەردەوامە بەڵام ئۆمێدەکان بۆ ڕزگارکردنی ئەو خەڵکەی کە لە ژێر شەش بۆ هەشت مەتر گڵدا ماونەتەوە، کەم بووەتەوە.

بەرپرسانی ئەو ڕێکخراو ڕاشیانگەیاندووە کە بە هۆی ناجێگریی زەوی ناوچەکە، تیمەکانی فریاکەوتن تووشی مەترسی دەبنەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.