Erbil 15°C دووشەممە 17 حوزەیران 12:25

تەقینەوەی دوو بۆمبی چێنراو لە دیالە کوژرانی دوو چەکداری سەحوەی لێکەوتەوە

کوردستان TV
100%


سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند کە لە ئاکامی تەقینەوەی دوو بۆمبی چێنراو لە باشووری ڕۆژئاوای پارێزگای دیالە، دوو چەکداری سەربە ھێزەکانی سەحوە کوژران، ھەروەھا چەکدارێکی سەحوە، پێنج سەربازی سوپای عێراق و کەسێکی مەدەنی برینداربوون.

سەرچاوەکە بۆ میدیاکانی عێراق ئاشکرای کردووە کە شەوی ڕابردوو، بۆمبێکی چێنراو لە سنووری ناحیەی بەنی سەعد باشووری ڕۆژئاوای پارێزگای دیالە بە کاروانێکی ھێزەکانی سەحوەی سوننەدا، تەقیوەتەوە.

بە گوتەی سەرچاوەکە دوای ئەوەی ھێزێکی سوپای عێراق کە بەڕێگادابوو بچێتە شوێنی تەقینەوەکە، بۆمبێکی چێنراوی دیکە بەو ھێزەشدا تەقیوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە لە ئاکامی تەقینەوەکاندا، دوو چەکداری سەربە ھێزەکانی سەحوە کوژران، ھەروەھا چەکدارێکی سەحوە، پێنج سەربازی سوپای عێراق و کەسێکی مەدەنی برینداربوون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.