Erbil 15°C دووشەممە 17 حوزەیران 12:56

هێلیکۆپتەری سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا بە هۆی نالەباری کەشوهەواوە بە ناچاری نیشتەوە

کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 25ی5ی2024، بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە، هێلیکۆپتەری هەڵگری سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا، نیکۆل پاشینیان، لە شاری ڤاندازۆر بە ناچاری نیشتەوە.

ئاژانسی فەرمی ئەرمینیا Armenpress، ڕایگەیاند، سەرۆکوەزیران لەم بارەیەوە ڕوونکردنەوەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاو کردەوە. 

پاشینیان ڕایگەیاندووە کە بە هۆی نالەباری کەشوهەواوە، هێلیکۆپتەرەکەیان لە شاری ڤاندازۆر بە ناچاری نیشتووەتەوە و بڕیاریان داوە کە بەردەوامی ڕێگەکەیان بە ڕێگەی وشکانی بپێون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.