Erbil 15°C یەکشەممە 16 حوزەیران 11:19

له‌ پارێزگای سه‌لاحه‌ددین بۆمبێك به‌خێزانێكی شه‌ش كه‌سییدا ته‌قییه‌وه‌

کوردستان TV
100%


سەرچاوەیەکی ئەمنی لە عێراق ڕایگەیاند کە تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە پارێزگای سەڵاحەددین، کوژرانی شەش کەسی لێکەوتووەتەوە.

سەرچاوەکە بۆ میدیاکانی عێراق ئاشکرای کردووە، کە بۆمبێکی چێنراو لەسەر ڕێگای نێوان بێجی و تکرێت لە پارێزگای سەڵاحەددین، بە ئۆتۆمبێلێکی مەدەنییدا تەقیوەتەوە.

ڕاشیگەیاندووە کە لە ئاکامی تەقینەوەکەدا، شەش کەسی یەک خێزان کوژراون کە لە باوک، دایک و چوار منداڵ پێکھاتبوون.

باسی لەوەشکردووە کە بەپێی لێکۆڵینەوە بەراییەکان، دەرکەوتووە، بۆمبەکە لە پاشماوەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش بووە کە پێشتر لەلایەن تیرۆریستانی ڕیکخراوەکەوە لە ناوچەکە چێندرابوو.

ئەمەش دوای ئەوە دێت دوێنێ چوارشەممە بۆمبێکی چێنراو لە سنووری پارێزگای سەڵاحەددین بە کاروانێکی ھێزەکانی سوپای عێراقدا، تەقییەوە و لە ئاکامدا، سەربازێک کوژراوە و دوو دیکەش برینداربوون.

وێڕای ئەوەی عێراق لە ساڵی 2017دا، سەرکەوتنی بەسەر رێکخراوی تیرۆریستیی داعش و کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی رووبەری ئەو خاکەی کە رێکخراوەکە لە ھاوینی 2014دا دەستی بەسەردا گرت راگەیاندووە، بەڵام تا ئێستا رێکخراوەکە لە رێگای پاشماوە و شانە نووستووەکانی ناو بەناو کردەی تیرۆریستی ئەنجام دەدات، بەتایبەتیش لە ژمارەیەک ناوچەی سەربە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، سەڵاحەددین، دیالە و ئەنبار.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.