Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 16:20

دەستگیرکردنی تیرۆریستێکی داعش لە بەغدا ڕاگەیاندرا

کوردستان TV
100%


فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، دەستگیرکردنی تیرۆریستیێکی داعشی لە پارێزگای بەغدا، ڕاگەیاند.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانیان پشت بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای بەغدا ئەنجامداوە.

ڕاشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، تیرۆریستێکی داعش دەستگیرکراوە.

باسی لەوەشکردووە،لێکۆڵینەوە لەگەڵ تیرۆریستە دەستگیرکراوەکەدا کراوە و لە میانیدا دانی بەوەداناوە کە لە ماوەکانی ڕابردوودا، کارمەندێکی ئەمنی لە ناوچەی عەریفییە باشووری بەغدا کوشتووە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.