ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆك وەزیرانی عێراق پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە سەرۆكی ئۆكڕاینا پێگەیشتووە و هەردوولا چەند بابەتێكیان گرینگیان تاوتوێ كردووە.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاوی كردەوە: محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەلایەن فۆلۆدیمیر زیلیسنكی سەرۆكی ئۆكڕاینا پێگەیشتووە و بانگهێشتنامەیەكی فەرمی ئاراستەكراوە بۆ بەشداریكردن لە كۆنگرەی (ئاشتی لە ئۆكڕاینا) كە بڕیارە مانگی داهاتوو لە وڵاتی سویسڕا ئەنجام بدرێت.
بڵاویشی كردەوە: لە گفتوگۆكاندا پەیوەندی دووقۆڵی و هەماهەنگی زیاتر لە بوارەكانی ئابووری و بازرگانی و هەروەها ئاسایشی خۆراك و وزە لەنێوان هەردوو وڵاتدا تاوتوێ كراوە.
هەروەها بڵاو كرایەوە كە دۆخی كۆمپانیا ئۆكڕاینەكان لە عێراق و فەراهمكردنی كەشێكی گونجاو بۆ كاركردن و وەبەرهێنانیان باسكراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.