سەرۆكایەتی كۆماری سووریا ئەمڕۆ سێشەممە تووشبوونی ئەسما ئەسەد هاوسەری بەشار ئەسەد سەرۆكی سووریای بە نەخۆشی شێرپەنجە راگەیاند، بەمەش ئەم ئافرەتە لە ماوەی 6 ساڵدا ئەمە دووەمجارە تووشی شێرپەنجە دەبێت.
بەگوێرەی راگەیەنراوی سەرۆكایەتی كۆماری سووریا نەخۆشی ئەمجارەی ئەسما شێرپەنجەی خوێنە.
سەرۆكایەتی كۆماری سووریا ئاماژەی بەوەش دا كە هاوسەری سەرۆك لە رۆژانی داهاتوو دەست بە چارەسەرییەكان دەكات و بەمەش ناچار دەبێت هەموو چالاكی و پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكانی پچڕێنێت.
ئەسما لە ساڵی 2018 تووشی شێرپەنجەی مەمك ببووەوە و دوای ساڵێك لە پڕۆسەی چارەسەری، ناچار بوو نەشتەرگەری ئەنجام بدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.