جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا درێژكردنه‌وه‌ی باری نائاسایی نیشتمانی له عێراق بۆ ماوه‌ی ساڵێكی دیكه ڕاگه‌یاند.
جۆ بایدن له نامه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكای كردووه و كۆشكی سپی بڵاویكردووه‌ته‌وه باسی له‌وه‌كردوه، به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ڕێك وپێكی عێراق و گه‌ڕاندنه‌وه و پاراستنی ئارامی و ئاسایش و په‌ره‌پێدانی دامه‌زراوه سیاسی و ئیداری و ئابورییه‌كانی عێراق هێشتا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی نائاسایی پێكده‌هێنن بۆ ئاسایشی نیشتمانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و بۆ ئه‌مه‌ریكاش به هه‌مان شێوه.
روونیشیكرده‌وه، باری نائاسایی نیشتمانی بۆ سه‌قامگیری عێراق له دوای بیست و دووی ئایاری دووهه‌زار و بیست و چوار بۆ ماوه‌ی ساڵێكی دیكه به‌رده‌وام ده‌بێت.
بڕیارنامه‌ی (13 - 303) سه‌باره‌ت به عێراق له ساڵی 2003 و له سه‌رده‌می جۆرج بۆش سه‌رۆكی پێشوتری ئه‌مه‌ریكا ده‌رچووه. بڕیاره‌كه ده‌ڵێت، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه فه‌رمانی په‌یوه‌ست به بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ربكات، هه‌روه‌ها هه‌مو شتێك كه په‌یوه‌ندی به هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كه‌وه هه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.