له باشووری عێراق له هێرشێكی چه‌كداریدا شه‌ش كه‌س كوژران و برینداربوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای به‌سڕه بڵاویكرده‌وه، ئێواره‌ی دوێنێ چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو له ناوچه‌ی گرمه عه‌لی له پارێزگای به‌سڕه ده‌ستڕێژی گولـله‌یان له چه‌ند كه‌سێك كردووه كه به‌هۆیه‌وه كه‌سێك كوژراو پێنجی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون، به‌گوته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ش ئه‌و كه‌سه‌ی كه كوژراوه كوڕی به‌رپرسێكی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌قه له به‌سڕه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه ده‌ستبه‌جێ هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتنه ناوچه‌كه ، به‌ڵام هێرشبه‌ره‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی پارێزگای به‌سڕه هه‌ڵاتن.
گوتیشیان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ست كراوه به لێكۆڵینه‌وه و گه‌ڕان به‌شوێن تاوانباره‌كاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.