Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 13:46

ڕێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان و وەزیری دادی عێراقی فیدڕاڵ جێبەجێکردنی ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان تاوتوێ دەکەن

کوردستان TV
100%


‎ئەمڕۆ چوارشەممە 15-05-2024، د.دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ د. خالید شوانی، وەزیری دادی حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ کۆبووەوە.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان له‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،  د. دیندار زێباری لە کۆبوونەوەکەدا جەختی لە پێویستی بوونی هەماهەنگی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی لە  جێبەجێکردنی ڕاسپاردە  نێودەوڵەتییەکان لە بارەی مافەکانی مرۆڤ کردووەتەوە.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، تیشک خرایە سەر گرنگیی بەشداریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەو کۆبوونەوە و گفتوگۆیانەی لە دەرەوەی عێراق لە بواری مافەکانی مرۆڤ دەبەسترێن وەک ڕێککەوتننامە و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان و جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکانیان و پەرەپێدان بەو میکانیزمەی پیادە دەکرێت لە چوارچێوەی لیژنەی نیشتمانی وەڵامدانەوەی راپۆرت و راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی ئەو ڕێککەوتننامانەی عێراق تێیدا ئەندامە لە بارەی مافەکانی مرۆڤ و مرۆیی.

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان ئاماژەی بەوەش کردووه‌، حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵی جێبەجێکردنی راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی داوە، لەم بوارەشدا هەنگاوی بەرچاو نراوە لە بواری دەرکردنی یاسا و ڕێنمایی مافی ئافرەتان و منداڵان، مافی پێکهاتەکانی توندوتیژی خێزانی. بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، گەندەڵی، ماددە هۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵییەکان و چەندین بواری دیکە.

 لەلایەن خۆیەوە د. خالید شوانی وەزیری دادی حکوومەتی فیدراڵی ڕایگەیاند، سەرەڕای هەوڵی بەردەوام بۆ پابەند بوون بە جێبەجێکردنی راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ، حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق ڕووبەڕووی ئالنگاری جۆراوجۆر دەبنەوە کە ئاستەنگن لە جێبەجێکردنی راسپاردەکان لە زۆر بواردا وەک زانینی چارەنووسی بێسەروشوێنبووەکان، بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و چەندین بواری دیکە.

لە بارەی گرنگی بوونی هەماهەنگی نێوان هەردوولا وەزیری دادی عێراق گوتی: لە ماوەی ڕابردوودا ئاستی هەماهەنگی نێوانمان هەنگاوی باشی بڕیوە و داتا و زانیاری و تێبینییەکان و بەشداری نوێنەرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دەرەوە و ناوەوەی عێراق بەشدارییەکی کارا و سەرکەوتوو بووە و تەواوکەری ڕاپۆرتەکانی کۆماری عێراق بووە، لەم ڕوانگەیەوە پێویستە ئەم هەماهەنگییە پەرەی پێ بدرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.