Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 22:11

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبووەوە

کوردستان TV
100%

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بە بەرزبوونەوە دەستی پێ كرد بەهۆی ئاسایی بوونەوە دۆخی ئابووری وڵاتی چین و رێكنەكەوتی لایەنەكان بۆ راگرتنی شەڕ لە غەززە.

بەیانی ئەمڕۆ هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت 37 سەنت دۆلاری ئەمەریكی هاتە سەر، واتە بە ڕێژەی 0.4% بەرزبووەوە و گەیشتە 84.24 دۆلار.

بەهەمانشێوە نرخی نەوتی خاوی تێكساسی ئەمەریكیش بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێك 41 سەنتی هاتە سەر واتە بە ڕێژەی 0.5% بەرزبووەوە و گەیشتە 79.64 دۆلار.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.