Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 13:50

دوبه‌ی.. سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان سەردانی شاندی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەکات

کوردستان TV
100%


رۆژی پێنج شەممە9ی5ی2024، لە چوارەم رۆژی پێشانگای بازاڕی گەشتیاری عەرەبی (ATM) لە دوبەی، کە بە بەشداری 2300 کۆمپانیا و دامەزراوەی گەشتیاری 165 وڵات بەڕێوەدەچێت، د.محه‌مه‌د شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ستاندی کوردستانی کرد و لە لایەن شاندی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا. 

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان دەستخۆشی لە شاندی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار کرد بۆ ئەو چالاکییانەی لە میانی رۆژانی پێشانگا ئەنجامییان داوە و رۆڵی بەرچاویان بینیوە لە زیاتر ناساندنی کەرتی گەشتیاری هەرێمی کوردستان، و هاوکات هەموو پاڵپشتیەکی خۆیشی بۆ دووپاتکردنەوە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.