Erbil 8°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 23:35

عێراقییەكان 15 ملیۆن چەكیان لە ماڵەوە هەیە

کوردستان TV
100%

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی رۆژنامەیەك بڵاوی كردۆتەوە، لەنێو ماڵی هاووڵاتییانی عێراقی نزیكەی 15 ملیۆن چەكی سووك و مامناوەند بوونیان هەیە.

رۆژنامەی (مۆنیتۆر)ی بەریتانی زانیاری لە تۆژینەوەی زانكۆیەك لە واشنتۆن وەرگرتووە كە لە عێراقدا رێژەی كوشتن بە چەك لەنێو وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقیا زۆر لە پێشەوەیە و تەنانەت بەراورد بە ئەمەریكاش.

تۆژینەوەكە لە ساڵی 2019 ئەنجامدراوە و دەركەوتووە كە لەنێو ماڵاندا نزیكەی 15 ملیۆن پارچە چەك هەیە و چەكەكانیش زیاتر لە جۆرەكانی كلاشینكۆف و دەمانچە و ئارپیجین.

لە تۆژینەوەكەدا هەروەها هاتووە كە لە دوای ساڵی 2023 هەڵگرتنی چەك لەنێو ماڵ لەلای عێراقییەكان بۆتە زەرورەت و پێویستی بۆ خۆپارێزی لە دز و شەڕی عەشایری و رووبەڕووبوونەوەی لایەنەكان.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.