دەزگای ئاسایشی ئۆكڕاینا ئاشكرای كرد كە توانیویانە پلانێكی تیرۆركردنی ڤلادیمیر زیلینسكی و بەشێك لە سەرۆك و فەرماندەی دەزگا ئەمنییەكانی ئۆكڕاینا پووچەڵ بكەنەوە.
پلانەكە لەلایەن دەستەیەكی تایبەتی تیرۆركردن لە رووسیا بۆ لەناوبردنی زیلینسكی و فاسیلی مالیوك سەرۆكی دەزگای ئاسایش و كیریل بۆدانۆڤ سەرۆكی هەواڵگری و چەند فەرمادەیەكی تری ئۆكڕاینا داڕێژراوە.
دەزگای ئاسایشی ئۆكڕاینا جەختیشی كردەوە كە دوای ئاشكراكردنی پلانەكە، لە هەڵمەتێكدا سەرجەم ئەندامانی تیمی تیرۆكردنەكە دەستگیركراون.
باسی لەوەش كردووە كە ئەمە یەكەمین هەوڵی تیرۆكردنی زیلینسكی و فەرماندەكانی تری ئۆكڕاینا نییە و پێشتریش چەند جارێك لەلایەن رووسیاوە هەوڵی ئەمە دراوە، بەڵام سەرجەمیان پووچەڵ كراونەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.