Erbil 8°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 23:31

بزانە ئەم ئافرەتە ئەسمەرە كێیە؟

کوردستان TV
100%

ئەو ئافرەتەی كە لە وێنەكەدا دیارە، گوتەبێژی نوێی وەزارەتی دەرەوەی ئۆكڕاینایە و بۆ لەمەودوا پەیام و زانیارییەكان بۆ هاووڵاتییان و میدیاكان دەگوازێتەوە، بەڵام گرینگی ئەو گوتەبێژە نوێیە لەوەدایە كە مرۆڤ نییە و بەڵكو زیرەكی دەستكردە.

ئەم گوتەبێژە زیرەكە دەستكردە نوێیەی وەزارەتی دەرەوەی ئۆكڕاینا ناوی (ڤیكتۆریا شی)یە و لە سیما و رووخساری ئافرەتێكی ئەسمەری گەنجی جواندا نەخشێنراوە، چەند رۆژێك پێش ئێستاش لە كاتی یەكەم دەركەوتنیدا گوتی كە ئەو زیرەكی دەستكردە نەك مرۆڤی ئاسایی.

نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی ئۆكڕاینا لەبارەی گوتەبێژە نوێیەكەیان رایگەیاند كە ئەو لەخۆیەوە هیچ شتێك ناڵێت، بەڵكو ئەوان تێكست و نووسینەكان دادەڕێژن و ئەو تەنیا دەیانخوێنێتەوە، كاری سەرەكیشی بریتی دەبێت لە گواستنەوەی پەیام و زانیارییەكان.

گوتەبێژە نوێیەكە لە رووخساری ئافرەتێكی گەنجی ئەسمەری جواندا دروستكراوە و شێوەی بەتەواوی لە رۆزالی نۆمبری سترانبێژ و ئەستێرەی سۆشیال میدیای ئۆكڕاینی دەچێت، ئەو ئافرەتە لە شاری دۆنیتیسك لە رۆژهەڵاتی ئۆكڕاینا لەدایكبووە ئەو شارەی كە ئێستا لەلایەن رووسیاوە دەستی بەسەردا گیراوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئۆكڕاینا ئاماژەی بەوەش دا كە راستە ئێستا گوتەبێژێكی نوێیان داناوە، بەڵام گوتەبێژە كۆنەكەشیان (مرۆڤەكە) لە پۆست و كارەكەی خۆی بەردەوام دەبێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.